964 نهێنى نه‌بیستراوى ژیانى پیره‌مێردى شاعیر ئاشكرا ده‌كات
964+
كوردستان ئه‌حمه‌د
ئه‌مڕۆ 73 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی پیرمێردى شاعیر تێده‌په‌ڕێت.
توانا فایه‌ق هۆشیار، نه‌وه‌ی پیره‌مێرد، نهێنی نه‌بیستراو له‌سه‌ر ژیانى پیرمێرد بۆ 964 باسدهكات و چیرۆكى ژیانى ده‌گێڕێته‌وه.
توانا ده‌ڵێت، ئه‌و نه‌یتوانیوه پیره‌مێردى باپیره گه‌وره‌یان ببینێت، چونكه نۆ ساڵ دواى كۆچی دوایی پیره‌مێرد ئه‌و له‌دایكبووه، به‌ڵام له سه‌ر زارى باوك و باپیر و نه‌نكییه‌وه سهربردهكانى باسدهكات.
باس له‌وه‌ده‌كات، پیره‌مێرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ى خه‌ڵك بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له ده‌رگاى یه‌ك به‌یه‌كى ماڵه‌كانى ده‌دا بچنه گردی مامه‌یاره.
ده‌شڵێت “له ساڵى 2010 چوار كارتۆن ده‌ستنووسی پیره‌مێردم له به‌غداوه هێناوه‌ته‌وه سلێمانى و ته‌سلیم به بنكه‌ى ژینم كردووه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن