پێشبڕكێی زمانی چینی له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

964+

شۆڕش عه‌بدوڵا – هه‌ولێر

به‌شی زمانی چینی له‌ كۆلیژی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، پێشبڕكێیه‌كی بۆ قوتابیه‌كانی به‌شه‌كه‌ی ئه‌نجام دا.

33 خوێندكار له‌ به‌شی زمانی چینی ده‌خوێنن و سه‌رۆكی به‌شی زمانی چینی له‌ كۆلیژی ئاداب ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پێشبڕكێیه‌كه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ و دووه‌م جاره‌ له‌ هه‌ولێر رێكده‌خرێت.

هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ ده‌كات، پێشبڕكێیه‌كه‌ ساڵانه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی چین له‌و وڵاتانه‌ رێكی ده‌خات، كه‌ زمانی چینی تێدا ده‌خوێندرێت.

پارساڵ له‌و پێشبڕكێیه‌دا خوێندكارێكی كورد پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ستهێناوه‌ و دواتر له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئاسیا پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌.