هێرۆ مەولودی نوێترین هەواڵەکانتان پێدەڵێت

پەتایەکی تر بەرۆکی منداڵانی سلێمانی گرتووە

964+

ژووری هەواڵ- هەواڵەکان

– پەتای وەرزی بەرۆکی منداڵانی سلێمانی گرتووە و رۆژانە پشکنین بۆ زیاتر لە 600 منداڵ دەکرێت و نزیکەی 70یان داخڵ دەکرێن بۆ چارەسەر.

– پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکردنی پارەی راگەیاند و دەڵێت، 570 هەزار دۆلاری ساختەیان پێبووە و ویستویانە لە بازاڕدا ساغیبکەنەوە.

– جارێکی تر مامۆستایانی ناڕازی کە میلاکیان لەسەر هەرێمی کوردستانە لەبەردەم پەروەردەی خانەقین گردبوونەوە.

– بە قسەی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، لە 37 ساڵی رابردوودا، ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر 400 مەتر دابەزیوە.

– لە کەلار مارکێتێکی بێ دیوار هەیە، کە ئەویش کێڵگەیەکە و کڕیارەکان بە دەستی خۆیان میوە و سەوزە فرێشەکان لێدەکەنەوە.