وێنه: سۆسیال میدیا
"هیچیان گونجاو نین"
دوو رێگاى نوێ بۆ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم پێشنیار كراوه
964++
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
په‌رله‌مانتارێكی عێراق، دوو پێشنیار بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌خا‌ته‌ڕوو، یه‌كه‌میان له باشوورى عێراقه‌وه و دووه‌میشیان به‌ناو خاكی سوریادا. شاره‌زایه‌كی سیاسه‌تى نه‌وتیش ئه‌و پێشنیاره‌ى به گونجاو نازانێت.
عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکانى په‌رله‌مانى عێراق، كه ئه‌و دوو رێگایه‌ى پێشنیار كردووه، به 964ـى راگه‌یاند “له كاتێكدا ئه‌گه‌ر نه‌كرا له رێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا‌وه نه‌وته‌كه هەناردە بکرێت. ئه‌و پێشنیاره‌مان بۆ به‌ڕێز هایان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتى عێراق كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ده‌مانه‌وێت پشکی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق كه به (سۆمۆ) ناسراوە هەناردە بکات لە رێگەی باشورەوە، یان هەناردەکردنی نەوتەکە لە رێگەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق – بانیاسه‌وه بێت، كه به‌ناو خاكى سوریاوه تێده‌په‌ڕێت.
لایخۆشییه‌وه د. گۆڤه‌ند شێروانى شاره‌زاى سیاسه‌تى نه‌وت، بۆ 964 ئه‌و پێشنیاره‌ى به گونجاو نه‌زانى و وتیشی “ئه‌و دوو رێگایه‌ى پێشنیاریان كردووه هه‌ردووكیان زه‌حمه‌ته”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندێكی ته‌كنیكى توركیا و عێراق له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زۆر شت له‌باره‌ى دووباره هه‌ناردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌رێگه‌ى توركیا‌وه روونده‌بێته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه، وایده‌بینێت، كه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم هه‌ر له‌رێگه‌ى توركیا‌وه ده‌بێت، به‌و پێیه‌ى ئه‌و رێگایه ئاماده‌كراوه و وتیشی “رێگاى باشوورى عێراق و بۆرى بانیاسی سوریا، هه‌ردووكیان پێویستیان به چاككردنه‌وه و خه‌رجییه‌كی و كاتێكی زۆر پێویسته”.
لە 25.3.2023 هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە راگیراوە، ئەوەش دوای بڕیاره‌که‌ی دادگای ناوبژیوانی ژووری بازرگانی پاریس، سەرەڕای ئەوەی کە حکومەتی هەرێم و بەغدا رێکەوتنیان لەبارەی هەناردەکردنییەوە واژۆکردوە، بەڵام هێشتا هەناردەی نەوت دەستی پێنەکردووەتەوە.
بەگوێرەی رێکەوتنی هەرێم و بەغدا کە لە یاسای بودجەی عێراقدا بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 جێگیرکراوە هەناردەی نەوت رۆژانە بە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت خەمڵێنراوە، کە 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی نەوتی هەرێمی کوردستانە و لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت.