دوێنێ شەو تەقەی کردبوو

تەقە كەرەكەی پەنجا عەلی کەرکوک بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

964+

كاروان ساڵحی – كەركوك

تەقە كەرەكەی گەڕەكی پەنجا عەلی دەستگیركرا و لە كاتی دەستگیركردنی دا دەست بەسەر دەمانچەیەک و بڕێك مادەی هۆشبەر دا گیرا.

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە رێكەوتی 17.6.2023 هێزە ئەمنیەكانی شاری كەركوك ئەو كەسەیان دەستگیركرد كە ئێوارەی دوێنی هەینی لە گەڵ كەسێكی دیكە بە سواری ماتۆر سكیلێك لە گەرەكی پەنجا عەلی تەقەی هەرەمەكی دەكرد، لە كاتی دەستگیركردنی دا دەست بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر یشدا گیراوە.

عامر نوری، وتەبیژی فەرماندەی پۆلیسی كەركوك بە 964ـی راگەیاند، دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكرایەوە، كە دوو كەس بە سواری ماتۆر سكیلێك تەقە دەكەن، لیژنەیەکی ئەمنی پێكهێنرا تواندرا زانیاری تەواو لە سەر ئەو كەسە كۆبكەنەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو كەسەی لە پشتی ماتۆرەكەوە تەقەی دەكرد دەستگیری بكەن.

وتیشی، لە كاتی دەستگیركردنی دەست بەسەر ئەو دەمانچەیەدا گیرا كە تەقەی پێكردبوو لە گەڵ بڕێك مادەی هۆشبەر، لە ئێستادا بە مادەی 24ـی بەكارهێنانی چەكی بێ مۆڵەت و مادەی 32 مادەی هۆشبەر دەستبەسەر كراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی