ئاگر لە دارستانی چەند شارێکی رۆژهەڵات “بەردەدرێت”
964+
پێشەوا محەمەد
ماوەی چەند رۆژێکە ئاگر لە چەند دارستانێکی چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان “بەردەدرێت” و رێکخراوێکیش دەڵێت، سوپای پاسداران کارەکە دەکات.
لە هەفتەی رابردووەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا شەڕ لە نێوان چەکدارانی بەرهەڵستکاری دەسەڵاتدارانی ئێران و سوپای پاسداران دروستبووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە رێکخراوێکی تایبەتە بە چاودێریکردنی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە زیاد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “سوپای پاسداران بە بیانووی ئەو شەڕ و پێکدادانانەوە ئاگر لە دارستانەکانی سنووری مەریوان سەوڵاوا بەردەدات”.
راشیگەیاندووە، “رێگە بە هاوڵاتیان و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش نادەن ئەو ئاگرانە کۆنتڕۆڵ بکەن کە خۆیان دەیکەنەوە”.