لە نەخۆشخانەی د.جەمال
18000 منداڵ چارەسەر کراون
964+
پێشەوا محەمەد
مانگی رابردوو 18 هەزار و 697 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاریان کردووە و چارەسەر کراون.
لەو ژمارەیە 3206 منداڵیان خەوێندراون و لە نەخۆشخانە هێڵدراونەوە.
هەر لەو ماوەیەدا 143 منداڵ لە بەشی نەبەكام بوون، 253 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 268 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 146 منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون، هەروەها 891 حاڵەتی هەناسەتووندی تۆماركراوە.
تەندروستیی سلێمانی ئامارەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە نەخۆشخانەکەدا 23483 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 197 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن، هەروەها 455 سۆنەر و 94 ئیكۆ ئەنجام دراون و 701 تیشك گیراون.