دوو کەس بە تۆمەتی “دزیکردن” دەستگیرکران
964+
پێشەوا محەمەد
دوو کەس لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکراون و پۆلیس دەڵێت، “دزیان لە غەسلێک و کافتریایەک کردووە”.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵا تۆمار دەکات، کە لە غەسلێکدا بڕێک پارەی لێدزراوە، پۆلیس بەدواداچوون دەکات و لە لایەن مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبار دەستگیر دەکرێت.
تۆمەتباری دووەمیش هەر لە رێگەی سکاڵایەکەوە دەستگیر دەکرێت، کە “دزی” لە کافتریایەک کردووە.
دەستگیرکراوەکان تەمەنیان 25 ساڵ و 30 ساڵە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.6.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” ئێستا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەكانی 444 – 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینهوه لەگەڵیان بەردەوامە”.
مادەی 444 – 446 هەردوکیان تایبەتن بە تاوانی دزیکردن. یەکەمیان سزای زیندانیکردنە بە مەرجێک لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت و دووەمیشیان هەر زیندانیکردنە بە مەرجێک لە پێنج ساڵ زیاتر نەبێت.