“کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە بدەن بە روبعێک نایکەم بە کەباب”

964+
محەمەد عومەر

ئێرە قەزای پێنجوێنە. بە جەوە ساردەکەی و کەبابە گەرمەکەی ئەحمەد چاوشین بەناوبانگە.

ئەحمەد زیاتر لە 40 ساڵە کەبابچییە و تەنیا لە گۆشتی مەڕ دروستی دەکات.

ئەو دەڵێت، یەک کیلۆ گۆشتی گوێرەکە بدەن بە روبعێک هێشتا نایکات بە کەباب.

بە قسەی خۆی لە هەموو ناوچەکانەوە موشتەری هەیە جاری وا هەیە چاڵنجیشی تێدەکەێت.

ئەحمەد بەسەرهاتی خۆشی لایە، تەنیا لەبەرئەوەی کەسێک نانی زۆر خواردووە، پێی وتووە ئیتر نەیەتەوە بە دوکانەکەیدا.