مێسی: بالۆن دۆر گرنگ نییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌رجه‌نتین و جیهان ئاشكرای كرد، پلانی ئه‌وه‌ی نییه به‌شداریی مۆندیالی 2026 بكات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ئیتر بالۆن دۆری به‌لاوه گرنگ نییه.
مێسی بۆ رۆژنامه‌ی تیتان سپۆرتی چینی قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت، پێم وانییه له مۆندیالی داهاتوو به‌شداریی بكه‌م.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێسی وتی، “با بزانین چۆن ده‌بێت و چاوه‌رێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێم وایه به‌شداریی مۆندیالی داهاتوو ناكه‌م”.
مێسی باسی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین “بالۆن دۆر”ـیشی كرد و ده‌ڵێت، ئێستا ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌لاوه گرنگ نییه و خه‌ڵاتی به‌كۆمه‌ڵ له خه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سی گرنگتره.
ئه‌و وتی، “جامی مۆندیال بۆ من له هه‌مووان گرنگتره”.
لیۆنێل مێسی كه براوه‌ی 7 خه‌ڵاتی بالۆن دۆره و خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌ییه، له رۆژانی رابردوو په‌یوه‌ندیكردنی خۆی به یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكی راگه‌یاند.