مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
هەڵەبجە گرنگی بە پڕۆژەی کشتوکاڵی دەدات
964+
پێشەوا محەمەد
پارێزگای هەڵەبجە گرنگی بە پڕۆژەی کشتوکاڵی دەدات و 21 پڕۆژەشیان لە دەستەی وەبەرهێنانە، کە زۆرینەیان لەو بووارەدان.
بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە ئاسانکاری بۆ پڕۆژەکانی باخداری و ئاژەڵداری دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە هاوکاریان بکات.
زانیار حەمەنووری، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە بە 964ی راگەیاند، سروشتی پارێزگای هەڵەبجە وا هەڵکەوتووە، کە بۆ ئەو جۆرە پڕۆژانە گونجاوە.
دەشڵێت، “ئێمە لە پلانی وەبەرهێنانی ساڵی 2023دا 21 پڕۆژەمان هەیە، کە زۆرینەیان کشتوکاڵین و داواکاری دیکەشیمان بەدەست گەیشتووە لە هەمان بوواردا”.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ بێگەر تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم کۆبووبووەوە.