هۆڵێکی سەر بە ئەوقافی چەمچەماڵ شێوێندراوە

964+

هۆگر عەدنان چەمچەماڵ

هۆڵی ئەوقاف بۆ بۆنە ئاینی و کۆمەڵایەتیەکانی چەمچەماڵ، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دیوار و دەرگا و پەنجەرە و پێداویستیەکانی دیکەی شکێندراوە.

تاکو ئێستا سکاڵا تۆمارنەکراوە و هیچ کەسێکیش لەسەر تێکدان وشێواندنی ئەم بیناییەی کە سەر بەفەرمانگەیەکی حکومییە دەستگیرنەکراوە.

مژدە رەئوف بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “ئێمە سکاڵامان لەسەر کەس تۆمارنەکردووە، بەڵام لە رابردوودا چەند گەنجێک لەسەر ئاگرکردنەوە و هاتنە نێو ئەم بینایە لە درەنگانی شەودا دەستگیرکراون، لە ئێستادا خێرخوازێک بەڵێنی نۆژەنکردنەوەی پێمان داوە بە شێوازێکی زۆرباشتر”.

قەزای چەمچەماڵ لەئێستادا هۆڵێکی دیکەی گەورەی لێیە بۆ بەڕێوەچوونی بۆنە کۆمەڵایەتی و ئاینیەکان لەلایەن خێرخوازانەوە دروست کراوە، لەگەڵ هۆڵی چەند مزگەوتێک.