ئامێرە دەستبەسەرداگیراوەکە - وێنە: 964
بە تۆمەتی بیرلێدان
لە مێرگەپان کەسێک دەستگیرکرا
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە مێرگەپانی سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی “بیرلێدانی نایاسایی” دەستگیرکرا.
لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کەسەدا دەست بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن و مۆلیدەیەکی کارەباییدا گیراوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 13.6.2023 بڵاویکردووەتەوە، هەر ئەمڕۆ لە مێرگەپان دەستیان بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندندا لە جۆری بەرینەدا گرتووە، “بەڵام تۆمەتبارەکان هەڵاتوون”.
ئاماژە بەوەشدراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کەسی دەستگیرکراو کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە.