زیاد لە 30دۆنم پووش و پەرێز و گەنمی جووتیاران سووتا

+964

هۆگر عەدنان

ئەمڕۆ بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە پەرێز و گەنمی جووتیارانی گوندی هەمزەوڕۆمی ناحیەی سەنگاو کەوتەوە و زیاد لە 30 دۆنم سووتا

ئاگرەکە لەلایەن بەرگریی شارستانیی ناحیەی سەنگاو کۆنترۆڵ کرا، بە هاوکاری دانیشتووانی گوندەکە

سەرچاوەیەک لە بەرگریی شارستانی ناحیەی سەنگاو بە تۆڕی 964ی وت، “ئاگرەکە لە کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دروست بوو، دوای نزیکەی سێ کاتژمێر توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت، تا ئێستا نازانرێت هۆکاری ئاگرەکە چی بووە”.

گوندی هەمزەوڕۆمی لە بناری شاخی سەگرمە، لە ناحیەی سەنگاوە، دانیشتووانەکەی سەرقاڵی کشتوکاڵی گەنم و جۆن لەگەڵ ئاژەڵداری.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا