خۆڵبارینش نامێنێت
گەرماکە تاوەکو شەش پلە کەم دەبێتەوە
964+
فەرمان سادق
سبەى چوارشەممە ناوچەکەمان نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەخۆوە دەبینێت، ئاستى دابەزینى پلەکانى گەرما بەتایبەت بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان سێ بۆ چوار پلە، لە ناوچە شاخاوییەکان چوار بۆ شەش پلە نزم دەبێتەوە.
بە قسەی بەشی پێشبینی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بێت، ماوەى ئەم نزمبوونەوەیە چەند رۆژێک بەردەوامى دەبێت و لەگەڵیشدا پێشبینى کەمبوونەوەى تۆزو خۆڵ هەیە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ سێشەممە 13.6.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەل کەمێک زیادبوونی خیرایی با.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند (10–25)کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانى گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لەنێوان (7 – 9)کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.
سبەی چوارشەممە 14.6.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (3- 4) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند (10 – 15)کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 10)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
سۆران: 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 40 پلەى سیلیزى