"مینیان پێدا تەقیوەتەوە"

وەزارەتی بەرگری تورکیا: دوو سەربازمان لە هەرێمی کوردستان کوژران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و دەڵێت، لە ئەرکدا بوون لە دژی شەرڤانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

ئەو دوو سەربازەی تورکیا مینێکیان پێدا تەقیوەتەوە و سەرەتا بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە، وەزارەتی بەرگری تورکیا وا دەڵێت.

بە پێی راگەیەندراوەکەوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا کە رۆژی یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، کوژرانی ئەو دوو سەربازە لە میانی ئۆپەراسیۆنی “چنگی قفڵ”ـدا بووە و یەکێکیان ناوی “جەم ئەحمەد کایا”ـیە و ئەوەی دیکەشیان ناوی “خەلیل شاهین”ـە.

تا ئێستا پەکەکە هیچ زانیارییەکی لەبارەی کوژرانی ئەو دوو سەربازەی تورکیا بڵاونەکردووەتەوە.