دیمه‌نی به‌شێكی پڕۆژه ئاودێرییهكهى ناحیه‌ى گوێڕ.. وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه
رێكخراوه هه‌نگاریه‌كه پڕۆژه‌ى ئاودێری گوێڕى نۆژه‌نكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژه‌ى ئاودێری ناحیه‌ى گوێرى له‌لایه‌ن رێكخراوێكى هه‌نگارییه‌وه نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ته‌واوكرا، كه پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى درابوو.
راگه‌یاندنى ناحیه‌ى گوێڕ بڵاویكرده‌وه، پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئاودێری ناحیه‌یان به كۆتا هات كه سه‌رچاوه‌كه‌ى له گوندى سوفه‌ییه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه خۆى ده‌بینێته‌وه له كۆنكرێتكردنى جۆگه‌ى ئاودێرییه‌كه و وه‌كو قۆناغى یه‌كه‌م درێژییه‌كه‌ى 530 مه‌تره.
پێشتر، مه‌سعود نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى گوێر، به 964ـى راگه‌یاندبوو، رێکخراوی هەنگاری بۆ کاروباری هاوکاریی و مرۆیی (Hungarian inter-church Aid) كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، له‌گه‌ڵ رێكخراوه هه‌نگارییه‌كه باس لە گرنگی پرۆژەی ئاودێری کراوه لە سنوری ناحیەی گوێر، وتیشی “داوامانکرد ئەو بەشەی پرۆژەی ئاودێری لە شارۆچکەی سفەیەیه نۆژەنبکرێتەوە بەهۆی تێکچونییه‌وه، ئه‌وانیش بریاریاندا نۆژەنی بكه‌نه‌وه”.
ناحیەی گوێڕ لە رووی جوگرافییەوە دەکەوێتە ناوەڕاستی پارێزگاكانی ھەولێر و موسڵ و سه‌ر به قەزای مەخموره، 51 گوند لە سنووره‌كه‌یه‌تى و ته‌نیا له سەنتەری ناحیه نزیکەی نۆ هه‌زار و 500 کەس دەژین و ژمارەی ته‌واوى دانیشتووانی گوندەکانیشى نزیکەی 35 هه‌زار کەسه .