"دڵى ئاژه‌ڵ سیحر و جادوى پێده‌كرێت"

نرخى دڵی ئاژەڵە بچووكه‌كان له‌ ئاژه‌ڵه‌ گه‌وره‌كان گرانتره‌

964+
شیراز عەبدوڵا- هەولێر

لە بازاڕی گۆشتفرۆشانی هەولێر ، جگە لە دڵی بەرخ، دڵی  (مەڕ و گوێره‌كه‌ و چێل)ـش دەفڕۆشرێت، به‌ڵام دڵى ئاژه‌ڵه‌ بچووكه‌كان ره‌واجى زیاتر و له‌ نرخیش گرانتره‌.

هندرێن رەشید، گۆشتفرۆش لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر بە 964ـى وت “بەهۆی ناسکی و بچوکی ئاژەڵەکە، دڵی بەرخ خواستی زیاتری لەسەرە، زۆربەی کڕیارەکانی دڵ خاوەن چێشتخانە و لەفە فرۆشەکانن بۆ تکە به‌كار ده‌هێنن “.

به‌قسه‌ى ئه‌و گۆشتفرۆشه‌، نرخى دڵى ئاژه‌ڵه‌ بچووكه‌كانى وه‌ك مه‌ڕ و بزن و مه‌ڕ له‌چاو دڵى ئاژه‌ڵه‌ گه‌وره‌كانى وه‌ك گوێره‌كه‌ و ئه‌وانى دیكه‌، دوو هه‌زار دینارى گرانتره‌.

گۆشتفڕۆشێكی دیكه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دڵى ئاژه‌ڵ به‌ ساغى نافرۆشێته‌ كڕیاره‌كانى، وه‌كخۆى ده‌ڵێت “چونكه‌ كڕیار هه‌یه‌ دڵى ئاژه‌ڵ بۆ سیحر و جادو به‌كار ده‌هێنێت”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن