سێ ديمه‌نى جیاوازى پاككردنه‌وه‌ى گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانى رواندز.... وێنه: شاره‌وانى رواندز
گەڕەك و كۆڵانەكانی رواندز پاكده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى قه‌زاى رواندز ده‌ستى به پاككردنه‌وه‌ى گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانى قه‌زاكه‌ى كردووه و زبڵ و خاشاك فڕێده‌دات و سه‌ر شۆسته‌كانیش پاكده‌كاته‌وه.
سەرۆكایەتی شارەوانیی رواندز ده‌ڵێت، بە هاوكاری كۆمەڵێك كەسی خۆبەخش، هەڵسان بە خاوێنكردنەوە و فڕێدانی زبڵ و خاشاكی كەڵەكەبووی رێگای نێوان، گەرەكی نەورۆز و گەرەكی كانی.
هه‌ر ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ى رواندز نییه، کە پێویستیان به پاككردنه‌وه بێت، به‌ڵكو شارەوانی ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان درێژەی دەبێت تا ته‌واوى گەڕەك و كۆڵانەكانی سەنتەری قه‌زاكه لە هەموو زبڵ و خاشاكی كەڵەكەبوو پاكدەكرێنەوە.
سەرۆكایەتی شارەوانیی رواندز، داوا لە هاوڵاتیان دەكات، هەست بە بە بەرپرسیاریەتیی زیاتر بكەن، لە ژینگەپارێزی و پابەندبوون بە فرێدانی زبڵ و خاشاك لەو شوێنانەی، كە حاویەیان لێدانراوە، بۆ ئەوەی سیمای گەڕەك و كۆڵانەكان ناشارستانی دەرنەكەون.