دەبێت ژنان لە چ کاتێکدا ئەشیعە بۆ مەمکیان بگرن؟

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

ئەو ژنانەی تەمەنیان لەسەرو 40 ساڵەوەیە پێویستە دوو ساڵ جارێک ئەشیعە بۆ مەمکیان بگرن، ئەوانەشی لەسەرو 50 ساڵەوەن پێویستە ساڵی جارێک ئەو کارە بکەن.

پزیشکەکان رێنمایی ژنان دەکەن لەکاتی بوونی لوو لە بن باڵدا، یان گۆڕانی رەنگی پێست، یاخود گۆڕانی شێوەی مەمک و بەناوداچوونی گۆی مەمک راستەوخۆ سەردانی پزیشک یان سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە، پێویستە لە كاتی بوون و دەركەوتنی فاكتەرێك یان زیاتر لە فاكتەرێك لە فاكتەرە مەترسیدارەكان، بە زووترین كات سەردانی پزیشک بکرێت.