کەشناسی: ئەمڕۆ تۆزێ خۆڵ دەبارێت
964+
ژووری هەواڵ
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با کەمێک تۆز و خۆڵ دەبارێت.
لەبارەی سبەی شەممەوە باسی لەوە کردووە، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە سنوری پارێزگای دهۆک و هەندێک لە ناوچەکانی تر هەیە، هەروەها لە هەندێک ناوچە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با تۆز و خۆڵ دەبارێت.
کەمێک لەمەوبەر، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەمانەی راگەیاند.
بە قسەی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما لە حاجی ئۆمەرانەوە بۆ گەرمیان لەنێوان 24 بۆ 43 پلەی سیلیزی دەبێت.