وێنەی سێ تۆمەتبارەکە لای پۆلیس - وێنە: 964
"تابلۆی ئۆتۆمبێلیشیان ساختەکردووە"
سێ کەس بە تۆمەتی دزینی ئامێری کارەبایی دەستگیرکران
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد، کە ئامێری کارەباییان لە فرۆشگایەک دزیبوو.
بە وتەی پۆلیس، تابلۆی ئەو ئۆتۆمبێلەشیان ساختەکردبوو، کە کارەکەیان پێ ئەنجام دابوو.
پۆلیسی سلێمانی لەسەر سکاڵایەکی خاوەن پێشانگایەکی ئامێری کارەبایی بەدواداچوونی کردووە و بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی کوردسات “بە فەرمانی دادوەر” ئەو کەسانەی دەستگیرکردووە.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.6.2023 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، دوو تۆمەتباریان تەمەنیان 22 ساڵە و ئەوی دیکەیان 20 ساڵە.
ئێستا تۆمەتبارەکان بە مادەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و “لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.
مادەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە دزیکردنە و سزاکەی بەندکردنە بە مەرجێک لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.