وێنه: سۆسیال میدیا
340 كه‌س سوودمه‌ندن
زیانلێکەوتوانی دەستی بەعس له‌هه‌رێم قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌كی دیكه له زیانلێکه‌وتوی دەستی رژێمی بەعس له هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، دەستەی داواکانی موڵکداریش له هه‌رێم ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ند ده‌بن داواكانیان لەلایه‌ن لیژنەی دادوەری کۆتایی وەرگرتوە.
تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواکانی موڵکداریی لە هه‌رێم به 964ـى وت “بڕی ملیاریک و 500 ملیون دینار بەسەر ئەو کەسانە دابەشدەکات، کە زیانلێکه‌وتوی دەستی رژێمی بەعس بوون”.
وتیشی “ئەم پارەیە ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە پێشتر داواکارییان پێشکەشی دەستەکەمان کردبوو”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ئەوەی ئەو داواکارییانەی پێشکەشکراون لە لیژنەی دادوەری دەستەکەیان پلەی کۆتایی وەرگرتوە، بڕیاری دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە.
ئاشكراشی كرد “ئەمجارە 340 کەس سودمەنده ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌بن”
964 ده‌زانێت، كه له رۆژى 17.12.2022 چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه به‌سه‌ر 700 زیانلێكهوتووى ده‌ستى رژێمی به‌عس، دابه‌شكراو، دواتریش بڕه پارەى سێ ملیار دیناریان وه‌رگرت.