سایلۆی گەرمیان بۆ جوتیاران: وەرن چەکی بانکی وەربگرن

+964

هونەر فارس- گەرمیان

بۆ پێدانی چەکی پارە پێیان، سایلۆی گەرمیان داوا لەو جوتیارانە دەکات سەردانیان بکەن، کە گەنمیان رادەست کردووە.

ئەو جوتیارانەی ژمارەی چەکی کارتەکانیان لە یەک تا 100ـە دەتوانن بچن چەکی پارەکانیان وەربگرن.

کاروان رەوف، بەڕێوەبەری سایلۆی گەرمیان بۆ 964 وتی، “پارەی گەنمی جوتیاران لە بانکە و دەتوانن راستەوخۆ وەریبگرن”.

سایلۆی گەرمیان بۆ ئەمساڵ بڕی 36 هەزار تۆن گەنم وەردەگرێت و لەو بڕەش تا ئێستا حەوت هەزار و 700 تۆن رادەستکراوە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد