کەشی ئەمڕۆ و سبەی بە ملم فەرقی نییە

پلەکانی گەرما لە گەرمیان و کەرکوک 40 پلەی تێپەڕاندووە

964+

فەرمان سادق

کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی هەرێمی کوردستان جگە لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، هیچی تری تێدا نییە، پلەکانی گەرما لە گەرمیان و کەرکوک 40 پلەیان تێپەڕاندووە و هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش نزیک دەبنەوە لە 40 پلە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ چوارشەممە 7.6.2023
کەش/ ئاسمان بە گشتى لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.
خێراى با / لەسەرخۆ و مامناوەند (10- 15)کم /ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانى گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 10)کم دەبێت.

سبەی پێنجشەممە 8.6.2023
کەش/ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ کات بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، لە هەندێک ناوچە بە یەک پلە بەرزدەبێتەوە.
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-15)کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 10)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى
دهۆک: 37 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 38 پلەى سیلیزى
سۆران: 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 43 پلەى سیلیزى