موراد عەلی دووەمی باشترین یاریزانی باسکە. وێنە:964
کوردێک خەڵاتی دووەم باشترین یاریزانی باسکەی عێراق بەدەستدەهێنێت
964+
شیڤان عەبدوڵا
یاریزانێکی کورد دەبێتە دووەم باشترین یاریزانی باسکەی عێراق.
موراد عەلی، یاریزانی باسکەی زاخۆ دوای ئەوەی ئاستێکی نایابی لەگەڵ یانەکەی لە خولی نایابی باسکەی عێراق پێشکەشکرد، بە دووەم باشترین یاریزانی خولی باسکەی عێراق هەڵبژێردرا.
بەپێی ئامارەکان بێت، موراد عەلی یاریزانی باسکەی زاخۆ، زۆرترین کات یاری کردووە کە 982 خولەک بوو، هەروەها 460 خاڵ بۆ تیپەکەی تۆمار کردووە.
ئەیهاب حەسەن، یاریزانی یانەی نەفت بە باشترین یاریزانی خولی باسکەی عێراق دەستنیشانکرا لە 490 خاڵی بۆ تیپەکەی تۆمار کردووە.
موراد عەلی، قسەی بۆ 964 کردووە و خوشحاڵە لە بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتە تاکە کەسییە.
ئەو دەڵێت: ئەگەر پشتگیری زیاتری باسکەی زاخۆ بکرێت ئەوا وەرزەکانی داهاتوو دەتوانین ریزبەندی یەکەمیش بەدەستبهێنین.
یانەی باسکەی زاخۆ، ئەمساڵ توانی بگاتە چوارگۆشەی زێڕین و پلەی سێیەمی خولی نایابی باسکەی عێراق بەدەستبهێنێت.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق