لە سلێمانی 452 ملیۆن دینار بۆ شەقامی 30 مەتری و ئاوەڕۆ خەرجدەکرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سلێمانی بە بڕی 452 ملیۆن دینار بەشێکی شەقامی 30 مەتری دروستدەکرێت و چەند شەقامێکیش کاری بڕین و پڕکردنەوە و ئاوەڕۆیان بۆدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەیسبووک رایگەیاند، رەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە و لەسەر رێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی دەبێت.

ئەو بەشەی شەقامی 30 مەتری کە دروستدەکرێت، دەکەوێتە نێوان گەڕەکی كەڵەكن و شەقامی سەرەكیی هەواری شار.

هەر بەو بڕە پارەیە، كاری بڕین و پڕكردنەوە و دروستكردنی ئاوەڕۆی باراناو و كۆنكرێتكردنی شەقام لە سنووری شارەوانیی سلێمانی دەکرێت.