ژنانی بەندکراو لە چاکسازییەکانی سلێمانی فێری ئارایشت دەکرێن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

سزادراوانی نێو به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی چاکسازی ژنان و مناڵان لە سلێمانی، خولێکی راهێنانیان بۆ کراوەتەوە و فێری ئارایشت دەکرێن.

خولەکە لەلایەن رێکخراوی UNICEFـەوە ئەنجامدەدرێت و لە رۆژی دووشەممە، رێکەوتی 5.6.2023ـەو دەستیپێکردووە.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاکسازی ژنان و مناڵان لە سلێمانی، لە فەیسبووک رایگەیاند، بۆ ماوەی سێ مانگ، هەموو هەفتەیەک دوو رۆژ ژنانی چاکسازییەکە راهێنانیان پێدەکرێت بۆ ئەوەی فێری ئارایشت ببن.

ئەمساڵ UNICEF بەرنامەکانی لە چاکسازییەکانی هەرێمدا فراوانتر کردووە و جگە لە خولی پەروەردەیی، خولی راهێنانی جۆراوجۆر دەکاتەوە.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار زیندانی لە شەش چاکسازیدان.

یونسێف رێكخراوێكی سه‌ر بە نه‌تەوە یەکگرتووەکانە، بەرپرسیارە لە پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی و گەشەپێدان بۆ منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا.