پۆلیسی ئاكرێ: مێرمنداڵەكە دۆزرایەوە

964+

هێڤی دێوالی
دوو رۆژە لە ئاكرێ مێرمنداڵێكی 13 ساڵ ونبوبوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆزرایەوە.
مێردمنداڵەكە ناوی ئامەد محەمەد تەهایە، لە رۆژی یەكشەممەوە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و ەم بەیانیە دۆزرایەوە.

عیماد حسێن، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاكرێ بە964ی وت، منداڵەكە هیچ گرفتێكی تەندروستی نییە و هیچ كێشەیەكی لەگەڵ كەسدا نییە، لێكۆڵینەوەیان لەسەر دۆسیەكە بەردەوامە و دەڵێن، لەبەر ئەوەی لە  قوتابخانە دەرنەچوووە لەماڵ رایكردووە.

خێزانەكەی لە بارەی منداڵەكەیانەوە بە پۆلیسیان وتووە، منداڵەكەیان هیچ كێشەیەكی دەرونی نییە و ناشزانن لەگەڵ كێ چووەتە دەرەوە و هیچ كێشەیەكیشیان لەگەڵ كەسدا نییە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد