دیمەنێک لە واژۆکردنی رێککەوتنی تۆپی پێی عێراق و ئیسپانیا. فۆتۆ: فیدراسیۆنی عێراق
سه‌رۆكی لالیگای ئیسپانیا له به‌غدا بوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رێككه‌وتنی بهپیشهگهركردنی خولی نایابی عێراق له نێوان سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی لالیگا واژۆ كرا.
رێوڕه‌سمه‌كه ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه به چاودێری و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی و به ئاماده‌بوونی خافێر تێباس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی لالیگا و عه‌دنان درجال سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، كه واژۆ له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی دووساڵی نێوان هه‌ردوولا كرا.
رێككه‌وتنه‌كه به مه‌به‌ستی بهپیشهگهركردنی خولی نایابی عێراقه بۆ وه‌رزی 2023-2024، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی پۆپی پێیه له عێراق، له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی یاریزانان له چه‌ندان شاری عێراقدا.
خافێر تێباس له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، سوپاسی عێراق ده‌كه‌ین كه متمانه‌یان به ئه‌وان كردووه، به‌ڵێنیشی دا كه‌مته‌رخه‌می له كاره‌كه‌دا نه‌كه‌ن.