لە هەولێر.. کەسێک بە تۆمەتی فرۆشتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیرکرا

964+

فەرمان سادق

لەسەر فرۆشتنی چەکی بێ مۆڵەت ئاسایشی هەولێر کەسێک دەستگیر دەکات.

ئاسایشی هەولێر، کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی لەسەر فرۆشتنی دەمانچەی قەدەغەکراو راگەیاند.

“تیمەکانمان توانیان تۆمەتبارێک بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر بکەین کە کاری کڕین و فرۆشتنی چەکی بێ مۆڵەتی دەکرد لە جۆری دەمانچەی تورکی کە ئەم جۆرە دەمانچەیە بەپێی یاسا قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە”. ئاسایشی هەولێر وادەڵێت.

ئاسایشی هەولێر، داوا لە خەڵکی هەولێر دەکات کە دەمانچەی تورکی مەترسیدارە و لە دەرەوەی یاسایە بۆ پاراستنی گیانیان و دوورخستنەوەیان لە ئەنجامدانی تاوان ئەوا سەردانمان بکەن و ئەو جۆرە دەمانچانەمان رادەست بکەن، یاخود ئاگادارمان بکەنەوە، بە پێچەوانەوە هەر کەسێک لەم جۆرە دەمانچانەی لابێت یان چەکی بێ مۆڵەت هەڵبگرێت، دەستگیر دەکرێت و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.