وێنه: سۆسیال میدیا
كۆمپانیاكانى كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ویستیان ئوتومبێله ژماره كاتیهكانیان تۆمار بكه‌ن، ته‌نیا نوێنه‌رى كۆمپانیا بنێرن و ئۆتۆمبێلەکان نەهێننه بارەگای هاتوچۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەش کردووە، لە دوای تەواوکردنی مامەڵەکانی تۆمارکردن و پێدانی سەرجەم رسوماتەکان، کارمەندێکی بەشی تابلۆکان لەگەڵیان دەچێتە شوێنی ئۆتۆمبێلەکانیان، بۆ بەستنی تابلۆ هەمیشەییەکان.
هاتوچۆى هه‌ولێر مه‌رجێكیشی داناوه، كه ژمارەی ئوتومبێلەکانیان لە 10 دانە کەمتر نەبێت، چونكه ده‌ڵێت “ئه‌وه ئاسانکارییەکی گەورەیە و تێچووەکان و قەرەباڵغیش لەسەر رێگایەکان کەمدەکاتەوە “.