مەشقەکانی یانەی هەولێر لە بەسڕە. فۆتۆ: راگەیاندنی یانەی هەولێر
تا ئێستا لێی نەبردووەتەوە
ئه‌مجاره یانه‌ی هەولێر ده‌یه‌وێت نەفتی بەسڕە بسووتێنێت
+964
هێژا خه‌سره‌و
لە یارییەکانی گەڕی 32ی خولی نایابی عێراقدا، یانەی هەولێر رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی بەسرە ده‌بێته‌وه و ده‌یه‌وێت بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه تۆمار بكات، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه له‌و تیپه بباته‌وه.
یارییه‌كه لە یاریگه‌ی فەیحا له به‌سڕه لە کاتژمێر 05:00 به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یانه‌ی هه‌ولێر دوێنێ ئێواره دوایه‌كه‌ی مه‌شقیی خۆی له‌وێدا ئه‌نجام دا.
هەولێر ورەی بەرزە، دوای ئه‌وه‌ی هەفتەی رابردوو لە یاریگه‌ی خۆیدا به 2-0 گۆڵ له یانه‌ی جه‌وییه‌ی برده‌وه، ئه‌مڕۆش به بردنه‌وه‌ی له نه‌فتی به‌سڕه، بۆی هه‌یه چه‌ند هه‌نگاوێك له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا بچێته پێشه‌وه.
ئیبراهیم قادر، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی: تیپەکەمان تەواو ئامادەیە و هیچ پێکانێکی نوێی نییه و زۆربه‌ی یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن.
مێژووی رووبەڕووبوونەوە فەرمییەکانی هەردوو یانەش 15 یارییە و هەولێر هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و دەیەوێت بۆ یەکەمجار لە یانەکەی شاری بەسڕە بباتەوە، لە بەرامبەردا نەفتی بەسرە هەشت یاری بردووەتەوە و لە حەوت یاریشدا یەکسان بوون، هەولێر هەشت گۆڵی کردووە و نەفتی بەسڕەش 16 گۆڵی تۆمار کردووە.
یاریی یەکەمی ئەم وەرزەشیان لە یاریگه‌ی فڕانسۆ هەریری به 1-1 گۆل كۆتایی هات.
دوای تێپەڕبوونی 31 گەڕی خولەکە، یانەی هەولێر بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پلەی 11ی ریزبەندییە و نەفتی بەسڕەش 37 خاڵی هەیە و لە پلەی 14ی ریزبەندییە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا