جووتیارانی کورد و تورکمان لە رووپێویکردنی زەوییەکانیان ناڕازین

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری عێراق لە سنووری تۆپزاوا و ترکەڵان، روپێوی بۆ زەویی جووتیارانی کورد و تورکمان دەکات و بڕیارە زەوییەکانیان لێبسەنێت، جووتیارانیش لەمە ناڕازین.

فەرماندەیی فیرقەی هەشتی پیادە، لە وەزارەتی بەرگری عێراق بە نوسراو جووتیارانی ئەو دوو سنوورەی ئاگادار کردووە کە ئەمڕۆ یەکشەممە دین بۆ رووپێوی.

ئەو جووتیارانەی زەوییەکانیان دەکەونە ئەو سنوورانەوە، دوو رۆژە لە تۆپزاوا خێمەیان هەڵداوە و بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندانەکەیان فراوانتر و فشارەکانیان چڕتر بکەنەوە.

بە وتەی خۆیان، پێشتر لە چوارچێوەی تەعریبی ناوچەکە ئەو زەویانە خرابوونە سەر وەزارەتەکانی عێراق.

رووبەری ئەو زەویانە نزیکەی 13 هەزار دۆنمە و سوپای عێراق دەیەوێت بەشێکیان بکات بە سەربازگە و بەشێکیشیان بدات بە هاوڵاتیانی بە نەتەوە عەرەب.