كه‌لوپه‌له ده‌ستبه‌سه‌ر گیراوه‌كان..وێنه: پۆلیسى دارستان و ژینگه
به‌م به‌یانییه سێ راوچی لە ماوەت ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌م به‌یانیه پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، توانیویانه له سنوورى ماوه‌ت سێ راوچی له كاتى راوكردندا ده‌ستگیر بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكى پۆلیسی دارستان هاتووه، لە ئەنجامى دەرچوونێکى مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى ماوەت، توانیان له چه‌مى به‌ربه‌رد سێ تۆمەتبار ده‌ستگیر بكه‌ن، كه سه‌رقاڵى راوکردنى ماسی بوون به قولاپ.
هاوکات توانیان دەست بەسەر 20 کیلۆ ماسى و شه‌ش قولاپ و 43 ده‌مه قولاپ و یه‌ك چه‌قۆدا بگرن .
پۆلیس ده‌شڵێت، دواى رێكخستنى پەڕاوی لێکۆڵینەوە، سێ راوچییه‌كه رادەستی دادوەر کران بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .