پاریس سانجێرمان قه‌لغانی لیگا ئای وه‌رگرت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی پاریس سانجێرمان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵام له دوایارییدا به یانه‌ی كلێرمۆنت دۆڕا.
ئه‌مشه‌و له دواگه‌ڕی خولی فه‌ڕه‌نسا “لیگ 1″، یانه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌رچه‌نده ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی یارییان ده‌كرد، به‌ڵام به 2-3 گۆڵ به یانه‌ی كلێرمۆنت دۆڕا.
گۆڵه‌كانی پاریس رامۆس و ئێمباپێ “به په‌ناڵتی” تۆماریان كرد، گۆڵه‌كانی كلێرمۆنت “گاستیان، مه‌هدی زڤان و گریگۆن كیی” تۆماریان كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌ی پاریس له دوای یارییه‌كه، قه‌لغان و نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی فه‌ڕه‌نسای وه‌رگرت و ئاهه‌نگی گێڕا، کە جاری یازدەمینە لە مێژوودا.
مێسی و رامۆس رۆیشتن
هه‌ردوو یاریزانی ناودار مێسی و رامۆس، دوای دوو وه‌رز یاریكردن له پاریس، بڕیاریان داوه یانه‌كه جێبهێڵن و ئه‌مشه‌و دوایاریی خۆیان به درێسی پی ئێس جی كرد.
ریزبه‌ندی كۆتایی
یانه‌كانی پاریس، لانس و مارسیلیا له پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێیه‌م هاتن، یه‌كه‌م و دووه‌م راسته‌وخۆ به‌شداریی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو ده‌كه‌ن، مارسیلیا به‌شداریی پاڵاوتنی چامپیۆنزلیگ ده‌كات، هه‌روه‌ها یانه‌ی رێن به‌شداریی یۆرۆپالیگ ده‌كات به شێوه‌ی راسته‌وخۆ، له دوای ئه‌ویش یانه‌ی لیل دێت، كه له پاڵاوتنی یۆرۆپالیگ به‌شدار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها یانه‌ی تۆڵۆز راسته‌وخۆ به‌شداریی یۆرۆپالیگ ده‌كات، چونكه پاڵه‌وانی جامی فه‌ڕه‌نسایه.
هه‌روه‌ها یانه‌كانی ئه‌جاكسیۆ، تروا و ئانژی بۆ خولی پله دوو دابه‌زین.