حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بە پێی دوای ئاماری نەخۆشخانەی کەرکوک سەبارەت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون سێ حاڵەت تۆمارکراون و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.

حاڵەتەکان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا تۆمار کراون و بە پێی قسەی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک یەکێکیان تا ئێستا پشکنینەکانی یەکلایی نەبووەتەوە کە تووشبووە یان نا.

بە ڕیوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکو ئەوەشی بە 964 وتووە، کە ساڵی پاریش سێ حاڵەتیان تۆمارکردووە بە هەمان نەخۆشی و یەکێکیان گیانی لەدستداوە کە راستەوخۆ مامەڵەی لەگەڵ ئاژەڵدا کردووە.