30%ی ئاوەکەی بەفێڕۆ دەچێت

لە سلێمانی هەڵمەتی “ئاو بەفیڕۆ مەدە” راگەیەندرا

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لەناو شاری سلێمانی هەڵمەتی “ئاو بەفیڕۆ مەدە” راگەیەندرا، بەڕێوەرایەتی ئاوی سلێمانی بە کارەکە هەستاوە.

بەهۆی هاتنی گەرماوە هاوڵاتیان ئاوی زیاتریان پێویستە، بەڕێوەبەرایەتی ئاویش دەیەوێت بەفیڕۆدان کەم بکاتەوە.

964 دەزانێت، 30%ی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی بە شکانی بۆری، نەبوونی تەوافە و ششتنی ئۆتۆمبێلەوە بەفیڕۆ دەچێت.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، هەڵمەتەکەیان لە رێگەی پۆستەری سەر شەقام، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و مزگەوتەکانەوە ئەنجام دەدەن.

“هاوینان هەر سێ رۆژ جارێک 250 لیتر ئاو بۆ هەر تاکێکی ناوشاری سلێمانی دابین دەکەین”، ئەوەش وتەی سامان جەلالە.