یەکێکیان گیانی لەدەستداوە

لە برادۆست TNT بە دوو پاسەوانی سنوردا تەقیوە

964+
ئاسۆ وەرتی

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، دووکارمەندی هێزەکانی پاسەوانی سنور لە دەڤەری برادۆست مین پێاندا تەقیقوەتەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، تەقەمەنی TNT بە دوو پۆلیسی پاسەوانی سنوردا تەقیوەتەوە لە دەڤەری برادۆست، هەردووکیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزای سۆران کراون.

کاروان فەیسل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سیدەکان بە964ی وت، ” دوو کارمەندی پاسەوانی سنور گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی سیدەکان، یەکێکیان گیانی له دەست دابووکە خەڵکی سیدەکانە، ئەو کەسەشیان کە بریدارە خەڵکی رواندزە و تەمەنی 36 ساڵە ، هەردووکیان خێزاندارن
بریندارەکە گواستراوە فریاکەوتنی سۆران و تەرمەکەش رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە

رووداوەکە بە دیاری کراوی لە چیای قەلەڕەش لە دەڤەری برادۆست روویداوەو و ئەو ناوچەیەش بەشێکی مینرێژکراوە کەدەگەڕێتوە بۆ سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق و پاشماوەی جەنگی لێ جێماوە.