لە دهۆک فەرمانی گرتنی هەبووە و لە سلێمانی دەستگیرکرا

964+

توانا نەقی

لە لایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێلەوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ هەینی، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێک لە دادگای دهۆکەوە گەشتە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هێزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان دوای لێکۆڵینەوە توانیان ئۆتۆمبێلەکە بدۆزرێتەوە.

دەشڵێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە و تۆمەتبارێکیش دەستگیر کراوە کە ئۆتبێلەکەی پێبووە.

ئەوەش هاتووە، ئێستا تۆمەتبار( ر، ک، ا) لە دایکبووی 1991 بە بڕیاری دادوەر بە مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

دوای لێکۆڵینەوەکانیش لەگەڵی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە رادەستی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.