کەشناسی: سبەی ئەگەری نمەباران هەیە

964+
ژووری هەواڵ

کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی هەور و نیمچەهەور دەبێت، بەڵام سبەینێ شەممە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری نمەباران هەیە.

کەمێک لەمەوبەر، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەمەی راگەیاند.

بە قسەی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما لە حاجی ئۆمەرانەوە بۆ گەرمیان لەنێوان 25 بۆ 41 پلەی سیلیزی دەبێت.