نەوزاد قادر سەرۆکی یانەی کەرکوک. فۆتۆ:964
لە بەرنامەی 1 بە 1
سه‌رۆكی یانه‌ی كه‌ركوك: له هه‌رێم بێ شه‌رمانه پێمان ده‌ڵێن ئێوه سه‌ر به به‌غدان
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نه‌وزاد قادر سه‌رۆكی یانه‌ی كه‌ركوك و سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوكی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان، رایگه‌یاند، لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له هه‌رێمی كوردستان زۆر بێ شه‌رمانه پێیان وتوون، كه‌ركوك سه‌ر به به‌غدایه و ده‌بێت به‌غدا هاوكاریی وه‌رزشی كه‌ركوك بكات.
نه‌وزاد قادر له به‌رنامه‌ی 1 به 1ی تۆڕی 964 به‌شداریی كرد و وتی، له به‌غداش پێیان ده‌ڵێن كه‌ركوك سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانه و پێویسسته له‌وێ هاوكاری بكرێن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئێستا له كه‌ركوك 57 یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ن، كه هه‌ندێكیان له ناو سه‌یاره و باره‌گاشیان نییه.
به‌رنامه‌ی 1 به 1 به‌رنامه‌یه‌كی وه‌رزشیی هه‌فتانه‌ی تۆڕی 964ـه و هه‌موو ئێواره‌یه‌كی پێنجشه‌ممه له پلاتفۆڕمه جیاوازه‌كانی 964 پێشكه‌ش ده‌كرێت.