مێسی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
بارسێلۆنا به فێل ده‌یه‌وێت مێسی بباته‌وه ریزه‌كانی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ده‌نگوباسی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا گه‌رمه و رۆژنامه‌ی لێكیپی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت، بارسێلۆنا فێڵێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی ئه‌مریكی هان بدات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مێسی بكات له‌م هاوینه‌دا، به‌ڵام به شێوه‌ی خواستن بۆ وه‌رزێك یان 18 مانگ بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی بارسێلۆنا، دواتر بچێته یانه ئه‌مریكییه‌كه‌یه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی دێڤید بێكهامه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ مێسی له ریكلامی ناساندنی درێسی نوێی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ نه‌یمار به‌یه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتن، كه ئاماژه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی له یانه‌كه بۆ وه‌رزی نوێ.
مێسی ئه‌م هاوینه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت، هێشتا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێنه‌كردووه‌ته‌وه.