رێگەنادرێت بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بگاتە ناوچەكانی خواروی عێراق
964+
کاروان ساڵحی
بازگەی چیمەنی نێوان کەرکوک قەرەهەنجیر، رێگە نادات شۆفێرانی بارهەڵگر بەرهەمەکانی جوتیارانی کوردستان بگوازرێتەوە بۆ ناوڕاست و باشووری عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە 30.5.2023، سەرووی 100 بارهەڵگری سەوزە و میوەی بەرهەمی جوتیارانی کوردستان لە بازگەکە وەستێنراون و چاوەڕوانی مۆڵەتی چوونە ژوورەوە دەکەن.
ئەمە بۆ چوار رۆژ دەچێت شۆفێرانی بارهەڵگری بەروبوومی کشتوکاڵی جوتیارانی سلێمانی لە بازگەی چیمەنی کەرکوک رێگەیان پێنادرێت بارەکانیان رەوانەی پارێزگاکانی ناوڕاست باشووری عێراق بکەن بە بیانووی ئەوەی کە بڕیاری وەزیری کشتوکاڵی عێراق جێبەجێ دەکەن.
ئومێد محەمەد، یەکێک لە شوفێرانی بارهەڵگرەکانی بەردەم بازگەکەیە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: چوار رۆژە 120 شۆفێر لە بازگەی چیمەن راوەستاون، رێگامان پێنادەن بارەکانیان بگوازنەوە بۆ ناوڕاست و باشووری عێراق.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد