شه‌قامه‌كانى دێگه‌ڵه‌ ئاوه‌ڕۆى بۆ دروست ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانییه‌كانى هه‌ولێر ده‌ڵێت، شه‌قامه‌كانى ناحیه‌ى شۆڕش – دێگه‌ڵه‌ دواى ئه‌وه‌ى ئاوه‌ڕۆیان بۆ دروستده‌كرێت كۆنكرێتیش ده‌كرێن.

ناحیه‌ى شۆڕش، سه‌ر به‌ قه‌زاى كۆیه‌ له‌ سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانییه‌كانى هه‌ولێردایه‌ و له‌سنووره‌كه‌یدا 34 گوند هه‌ن و زیاتر له‌ 40 هه‌زار كه‌سى لێ ده‌ژیت.

پرۆژەی دروستکردنی ئاوەرۆ و کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆکانى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌ قۆناغه‌ یه‌كه‌مدا كار له‌سه‌ر دروستكردنى ئاوه‌ڕۆكانى ده‌كرێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی ھەولێر، بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بە گوژمەی 148 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر ئەنجام دەدرێت.