دیمهنێكى پڕۆژه‌ى ئاوى ته‌قته‌ق - كۆیه... وێنه: راگه‌یاندنى ئاوى كۆیه
پڕۆژەی ئاوی تەقتەق – کۆیە کەوتەوەکار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژەی ئاوی تەقتەق – کۆیە کەوتەوەکار، دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر وه‌ستێندرابوو به‌هۆى كاركردن تێیدا و چاككردنه‌وه‌ى به‌شێكی پڕۆژه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاوى كۆیه، بڵاویكرده‌وه، لە لایەن تیمەکانی پڕۆژەكه و چاکسازی ناو شار و بەشی ئامێرەکان سەرجەم ئەو لیک و لێچوونی ئاوانەی کە لە سێ شوێن هەبوو چاککرایەوە لەگەڵ چاککردنەوەی قفڵی سەرەکی 18ـی سەرهێڵی سەرەکی ئاو.
باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌مڕۆ 29.5.2023 دەست دەکرێته‌وه بە دابەشکردنەوەی ئاو بۆ سەرجەم ئەو گەڕەک و ماڵانەی کە دوێنێ نۆبه‌تى ئاویان بووه و پێیان نه‌دراوه.
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ى كه كارى چاككردنه‌وه‌یان له پڕۆژەكه بۆ ئه‌نجامدراوه، بریتیین له ناوچەی پیشەسازی و بەرامبەر دەرگەی سەرەکیی گەراجی کۆیە – هەولێر و گەڕه‌کی عەلیاوە.