دیمهنێكى پڕۆژه‌ى ئاوى ته‌قته‌ق - كۆیه... وێنه: راگه‌یاندنى ئاوى كۆیه
دەست بە ئاوەوە بگرن
له سبه‌ینێوه پڕۆژه‌ى ئاوى ته‌قته‌ق – كۆیه ده‌وه‌ستێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوبەرایەتیی ئاوی قه‌زاى کۆیە، ئاگادارى هاوبه‌شانى سه‌ر پڕۆژه‌ى ئاوى ته‌قته‌ق – كۆیه ده‌كاته‌وه، كه له سبه‌ینێوه بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر پڕۆژه‌كه ده‌وه‌ستێت.
له سبه‌ینێوه 28.5.2023 تاكو 29.5.2023 پرۆژه‌كه ده‌وه‌ستێت.
هۆكارى وه‌ستاندنى ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ چاکسازیكردنه، کە لە سێ شوێن لیک و لێچوونی ئاو هەیە لە بۆریی سەرەکی گواستنەوەی ئاو بۆ شاری کۆیە.
بەڕێوبەرایەتیی ئاوی کۆیە، داوا لە هاوڵاتیان ده‌كات، ئه‌وانه‌ى سەرچاوەی دابینکردنی ئاویان لە رێگەی پڕۆژەی ئاوی تەقتەق – کۆیەیە، بە وشیارییەوە ئاو بەکاربهێنن تا ئه‌و چاكسازییه له پڕۆژه‌كه‌دا ته‌واو ده‌كرێت.