فلای ئەربیل: تایەی فڕۆکەی ئێمە نەتەقیوە

964+
فەهمی نەبی

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تەقینی تایەی فڕۆکەیەکی کۆمپانیای فلای ئەربیل لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، سەرچاوەیەک لەو کۆمپانیایە بە 964ی وت، ئەوە تەنیا دەنگۆیە و دوورە لە راستییەوە.

ئەمڕۆ هەینی ئەو دەنگۆیە بڵاوکراوەیەوە، گوایە فڕۆکەیەکی فلای ئەربیل ئەمڕۆ لە گەشتێکی نێوان کۆپنهاگن بۆ هەولێر دوچاری تەقینی تایەیەکی بووەتەوە.

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای فلای ئەربیل بۆ 964 قسەی کرد وتی، “گەشتی کۆمپانیاکەی ئێمە لە شەواندایە، ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە هی رۆژە، دواتر ئەو فڕۆکەیەی لە وێنەکە دەرکەوتووە جۆری Airbusـە، بەڵام فڕۆکەی ئێمە جۆری Boingـە”.

ئەو وێنەیەی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکرایەوە گوایە فڕۆکەی فلای ئەربیلە.

ئەو وێنەیەی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکرایەوە گوایە فڕۆکەی فلای ئەربیلە.

فلای ئەربیل، کۆمپانیایەکی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانە لە بواری گواستنەوەی ئاسمانی، بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، ئێستا کۆمپانیاکە تەنیا خاوەندارێتی یەک فڕۆکە دەکات.

964 سۆراغی ئەو دەنگۆیانە دەکات کە رۆژانە بە راست و هەڵە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێنەوە و بە تەکنیکەکانی رۆژنامەوانی ساغیان دەکاتەوە.