لە گەرمیان و حەمرین سێ کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

دەزگاکانی دژەتیرۆری عێراق و هەرێم، سێ کەسیان بە تۆمەتی تیرۆر لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و حەمرین دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر(CTG) ، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق، ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسەیان ئەنجامداوە لە گەرمیان و حەمرین

سێ دەستگیرکراوەکە بە مادەی تیرۆر داواکرابوون و رادەستی یاسا کراون، بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر(CTG) وا دەڵێت.

پێشتریش لە رۆژی 8ی مانگی شوباتدا، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان شوانێک لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کرا، کە پێشتر چەکداری داعش بووە.