دیمه‌نى داخرانى ده‌رگاى ده‌رمانخانه‌یه‌كی هه‌ولێر... وێنه: KMCA
هاوڵاتیان سكاڵایان كردبوو
دوو دەرمانخانە لە ھەولێر داخران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوو ده‌رمانخانه له هه‌ولێر داخران، هۆكاره‌كه‌ى پابه‌ندنه‌بوون به نرخى سەر ستیکەر و دووه‌میشیان فرۆشتنى ده‌رمانى ماوه‌به‌سه‌رچوو.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، ئه‌مڕۆ 25.5.2023 له ناو شارى هه‌ولێر پاش بەدواداچوونی لیژنەی باڵای چاودێریی دەرمان لەسەر سکاڵای ھاوڵاتیان دوو دەرمانخانەیان داخستووه.
ئه‌و بەڕێوەبەرایەتییه ھۆشداریی دەدات بە ھاوڵاتیان چاوکراوەبن لە ھەبوونی ھەر حاڵەتێکی سەرپێچی و نەخوازراو لە کاتی کڕینی دەرمان و تیمەکانمان ئاگاداربکەنەوە.